بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەباح عەکیلی شرۆڤەکاری سیاسی عێراق جەختی کرد کە هێزەکانی حەشدی شەعبی بوونەتە کێشە و لەمپەرێک لەسەر ڕێگای سەربازانی ئەمریکی لە عێراق و ناوچەکەش.
ناوبراو زیادی کرد: کاروباری ناوخۆیی عێراق لە ڕێگای حکومەت و پەرلەمانەوە دەچێتە پێشەوە و هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی لە ڕێگای سەپاندنی خواستەکانی خۆیەوە بێ ئەنجام دەبێت و بەتایبەت ئەوەی کە پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە بەرژەوەندی حەشدی شەعبی وەکوو ناوەندێکی ئەمنیەتی عێراق دەنگی داوە.
Your Comment